ناس کورد-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکانی شارەزوور و دانانی ئاڵای داعش لە سنوری سەیدسادق دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەریم:
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم، ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شاره‌زوور و دانانی ئاڵای داعش، له‌گوندی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ربه‌قه‌زای سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگای پێنجوێن ده‌ستگیرده‌كه‌ن و پیلانێكی گروپێكی تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌كه ئاشكراده‌كه‌ن، كه مه‌رامیان بوون چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پیلانه، شه‌وی ڕابردوو له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو تیرۆرستی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له دوو هه‌ڵمه‌تی جیا جیادا ده‌ستگیركران .
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ له نزیك گوندی میره‌دێ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی (قه‌زای شاره‌زوور - ده‌ربه‌ندیخان ) ئاڵایه‌كی داعش ھه‌ڵكرا ، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ، ژورێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ھاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، پێكھێنراو راسته‌خۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌ستیپێكرد و چهندتیمێك ده‌ستبه‌كاربوون .
ئه‌وه‌بوو له‌ھه‌مان كاتی به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه ، دوای یه‌ك ھه‌فته له‌ڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) له‌نزیك گوندی به‌رده‌ڕه‌شه له قه‌زای سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگای پێنجوێن نزیك گوندی كانی سپیكه‌ی په‌رخ ، ئاڵایه‌كی تری تیرۆرستانی داعش به‌ھه‌مان شێوه‌ی ئه‌وه‌ی تر ھهڵكرابوو ، كه لهژێرهكهیدا عبوه‌ی پێوهلكێنرابوو . له‌كاتی ھه‌ڵگرتنه‌وه‌یه‌دا دووكارمهندی ھێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوو برینداربوون .
لێكۆڵینه‌وه‌كان چڕتركرانهوه و به‌دوو ئاڕاسته ، دوو تیمی لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌ربازی ده‌ستبه‌كاربوون ، له‌لایه‌ك زانیاری كۆده‌كرایه‌وه ، له‌ھه‌مانكاتیشدا كیوماڵی سنورهكهدهستپێكرد .
پاش چه‌ندرۆژێك ماندووبوون و شه‌ونخونی ھێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم (ئاسایشی شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ) ، سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌ی دروست به‌ده‌ستھاتن و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر شانه‌یه‌كی نه‌نستوی تیرۆرستی داعش ئاشكراكران و ئه‌ندامه‌كانیان ناسنامه‌و شوێن و جێگایان ده‌ستنیشانكراو خرانه ژێرچاودێری ورد .
رۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری به‌ڕێز ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ، جوڵه به‌ھێزه‌كانی ئاسایش كرا‌و له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێكدا له قه‌زای سه‌یدسایدق ھه‌ر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع - ع ) كهھهردووكیان برابوون له‌گه‌ڵ ( ع - ع - ح ) ده‌ستگیركران كه پیلاندانه‌رو ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه بوون .
كه مه‌رامیان بووه دوای ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه ، چه‌ند شوێن و جێگایه‌كی تری گشتی له شاره‌رزوور ده‌ستنیشانبكه‌ن و بیان ته‌قێننه‌وه .
به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بوو ، روونبووه‌وه چه‌ند تۆمه‌تبارێكی تر ھاوكاری ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستی و تۆقێنه‌رانه بوونه و ، له‌ئۆپراسیۆنێكدا رۆژی ٢٨ / ١ ئه‌مساڵ له‌قه‌زای سه‌یدسادق ( ز- م ) دهستگیراكراو ، له‌ھه‌مان رۆژ به‌تاوانی ھاوبه‌ش ، ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م خێزانی تیرۆریستی تاوانبار ( ج - م ) ده‌ستگیركران ، كه پێكھاتبوون له دایكی به‌ناوی ( ب . ك ) و دوو خوشكی به‌ناوه‌كانی ( ب.ع / ز . ع / ف .ع ) له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ری تیرۆریست ( ج -م ) به‌ناوی ( ب . ع ) . ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ی بۆ كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانیان بهكاریانھێنابوو.
ناسنامه‌ی تیرۆرستان - تیرۆرستی ج - ع و ع - ع كوڕی تیرۆریست ( عومه‌ری دایس ) ن - كه ئه‌ندامی رێكخراوی قاعیده بوو وه ، و یه‌كێك بووه له چه‌كداره‌كانی تیرۆرستانی ( ئه‌نسار ئیسلام ) له ناوچه‌ی ھه‌ورامان ،له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌نسار ئیسلام له‌ساڵی ٢٠٠١ به‌شداری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كردهوساڵی ٢٠٠٣ دوای راودونانیان ھه‌ڵھاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری ھه‌رێم ، و له‌گه‌ڵ سه‌رھه‌ڵدانی داعش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری فكری توندڕه‌وی تیرۆرستی .
تیرۆریست ( ع . ع ) ناسراو به خه‌ڵات له‌ساڵی ٢٠١٥ له‌رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بیری توندڕه‌وی داعش و چه‌ندجارێك ھه‌وڵی داوه بچێته‌ناو داعش و دواتر بڕیار ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆرست (ج - ع ) له‌سنووری شاره‌زوور بمێنه‌وه و شانه‌یه‌كی نه‌نستوی داعش دروستبكه‌ن و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له سنووره‌كه ئه‌نجامبده‌ن .
هه‌ر له میانه‌ی بهدواداچوونهكانماندا، شه‌وی ٣\4 2/2021 دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر ھێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم له دوو هه‌ڵمه‌تی جیا جیادا دوو تیرۆرستی دیكه‌ی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیركرد، له داهاتوودا زانیاری و ناسنامه‌ی ئه‌م تیرۆرستانه‌ش بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین .
له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌وه ، ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ھێزه‌كانمان به‌رده‌وامه و ، له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و پاراستنی زانیارییه‌كان ، چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی تر به‌شاراوه‌یی ھێڵراونه‌ته‌وه .
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان -یش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌تی ، كه شه‌ونخون بێت و گیانی ھێزه‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه له‌پێنا و ئاسایش و ئۆقره‌یی زیاتر لهھهرێمهكهماندا ، تا ھه‌موولایه‌ك به ئارامی ژیان به‌ڕێبكه‌ن و سه‌روماڵی ھاووڵاتیان پارێزراوبێت .
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا دوور له‌چاوی میدیا ،چه‌ندین پیلانی تیرۆرستان له‌ھه‌رێم شكستیپێھێنراو ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیركران و رووبه‌ڕووی دادگاكراونهتهوه ، لهناوچهدابڕێندراوهكان و شاره‌كانی عیراقیش ھه‌ماھه‌نگ و ھاوكاری به‌رده‌وامی ھێزهعێراقییهكان و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تین ، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی چه‌ندین شانه‌ی تیرۆرستی داعش و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانیان .
وه‌ك ھه‌میشه سوپاس و پێزانینی ده‌زگای ئاسایش به ھاووڵاتیان ( كه‌سوكارمان) و خه‌ڵكی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین ، كه‌ھه‌میشه ھاوكارو ھه‌ماھه‌نگ بوون له‌سه‌رخستنی ئهركهكانماندا و شكستپێھێنانی پیلانی تیرۆریستان كه مه‌رامیانه ژیان لهھهرێمهكهمان تێكبده‌ن .سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ ھێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی كه‌له‌پاش كه‌متر له‌یه‌ك مانگ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌و گروپێكی شانه‌ی نه‌نستوی داعشیان ئاشكراكرد و ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیركرد و راده‌ستی یاسا‌و قانوون‌یان كرد