ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووە و دزی لێكردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوە و دزییان لێكراوە، بەدواداچوونیان کرد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە.
باسی لەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیر بكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووە و دزی لێكردوون.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وتووە، "لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. و. أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".