ناس کورد-
باوکی ئارام بالەتی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) لە لیدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ناجی بالەتی، باوکی ئارام بالەتی، پەرلەمانتاری پارتی لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
وتیشی، "پەرلەمانتار، ئارام بالەتی، ماوەیەکی زۆرە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستیی تێکچووە، باوکیشی لەژێر ئەو فشارەدا کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
هاوکات ناجی بالەتی، ئەندامی لقی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ئارام بالەتی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ماوەی دوو مانگە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستیی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیە.
پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، دەنگۆی گیانلەدەستدانی ئارام بالەتی بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر هەواڵەکە ڕەتکرایەوە و تەلەفزیۆنی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، تەندروستیی پەرلەمانتارەکەی پارتی جێگرە.