گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

وەڵامێکى فەرمى لە هەرێمەوە بۆ بەغدا لەبارەى کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانەوە

2021.02.04 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێکى فەرمى لە هەرێمەوە بۆ بەغدا لەبارەى کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەر هەنگاوێک بگیرێتە بەر لەبارەى دەروازە سنورییەکانەوە بە هەماهەنگى دەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ  پێنج شەممە (4 ى شوباتى 2021)، عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە رێکار دەگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم، بەبێ ئەوەى هیچ رونکردنەوەیەک لەبارەى رێکارەکانەوە بدات.

 

ساماڵ عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند "نوسراوەکەى دەروازە سنورییەکانى عێراقمان نەبینیوە لەو بارەیەوە، نازانین مەبەستیان چییە لەگرتنەبەرى رێکار لەو بارەیەوە".

 

وتیشى "ئێمە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ دەروازە سنورییەکانى عێراق، هەر شتێک بکرێت بۆ چارەسەرى کێشەى دەروازەکان بە هەماهەنگى هەرێم و بەغدا دەبێت".

 

سەربارى چەندین کێشەى هەڵپەسێردراو لەنێوان هەرێم و بەغدا، کێشەى دەروازە سنورییەکانی هەرێمیش هێشتا بێ چارەسەر ماوەتەوە.

 

کێشەکە لەساڵى رابردوودا پێی نایە قۆناغێکى نوێوە دواى ئەوەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەڵمەتى کۆنترۆڵکردنەوەى دەروازە سنورییەکان و دورخستنەوەى لەدەستى گروپە چەکدارەکان راگەیاند.

 

بەپێی رێککەوتنى هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا لە ناوەڕاستى حوزەیرانى ساڵى رابردوودا، دەروازە سنورییەکانى هەرێم بە هاوبەشى لەگەڵ بەغدا بەڕێوەدەبرێن، بەڵام هێشتا ئەو خاڵەى رێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.  

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەتاى ئەمساڵ رایگەیاند، پابەندە بەئەنجامى دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا و هەر میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنى دەروازە سنورییەکان بەپێی دەستور.