گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لەهەرێمەوە لەگەڵتاندا بەشداردەبم’

شاسوار عەبدولواحید بۆ خۆپیشاندەرانى بەغدا: بگەڕێنەوە شەقام و پشتیوانتان دەبین

2021.02.04 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید بۆ خۆپیشاندەرانى بەغدا: بگەڕێنەوە شەقام و پشتیوانتان دەبین

ناس کورد- 

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ داوا لەچالاکانى خۆپیشاندانەکانى تشرین دەکات بچنەوە مەیدانەکانى خۆپیشاندان و ئەوانیش لەهەرێمەوە پشتیوانیان دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەهەرێمى کوردستان (4ى شوباتى 2021) لەتویتێکیدا کە لەهەژمارى خۆى لە تویتەر بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند "پێویستە شۆڕشگێڕانى تشرین و گەنجانى گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندان بگەڕێنەوە و ئێمەش هاوڵاتیانى خۆمان جۆش دەدەین بۆ ئەوەى لەهەرێمەوە بەشدارى بکەین". 

 

ئاماژەى بەوەش کرد "چونکە حکومەت هیچ داواکارییەکى خۆپیشاندەرانى جێبەجێنەکردووە و هەڵبژاردانەکانی داهاتووش بەو میکانیزمانەى ئێستایەوە تەنها بریتیە لە هەڵخەڵەتاندنى شەقام".