کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا قوتابیانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى سەبارەت بە پشووى جەژنى رەمەزان، ئاگادار دەکاتەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی بە پێی خشتەی ئەزموونەکان و لە هەمان ڕۆژی خۆی واتە ۲ی٦ ئەنجام دەدرێت و تەنها ئەو ڕۆژە نابێتە پشوو. . لەراگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، تەنها ئەو رۆژە لە پشووى جەژنى رەمەزان لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بە پشوو هەژمار ناکرێت و خشتەى گشتێنراوى بەڕێوەبەرایەتییەکە تایبەت بە تاقیکردنەوەکانى وزارى وەک خۆى جێبەجێدەکرێت بۆ ساڵى خوێندنى (2018-2019) خولى یەکەم. .