ناس كورد_
سەرۆكی بەشی فریاكەوتنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەدووری زانی ڤایرۆسی كوشندەی "نیباه" بگاتە عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وائیل حەتات، سەرۆكی بەشی فریاكەوتنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق بە رۆژنامەی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند ( 4 شوباتی 2021) ڤایرۆسی كوشندەی "نیباه" نوێ نییە و بۆیەكەمجار لە مالیزیا لە ساڵی 1999 لای ئەو جوتیارانە دەركەوتووە كە لەگەڵ بەرازدا مامەڵیان كردووە و دواتر بزر بووە.
حەتات لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، وتوشیەتی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە لای ئەوانە دەركەوتووەتەوە كە خواردنی پیسبوو بە پاشەڕۆی شەمشەمە كوێرە دەخۆن و نەخۆشییەكە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، سەرچاوەكەشی شەمشەمە كوێرەیە لەگەڵ مامەڵەی مرۆڤ لەگەڵ بەراز كە ئەمانەش لە ژینگەی عێراقدا نین.
بەرپرسەكەی تەندروستی جیهانی وتیشی "ڤایرۆسەكە هەوكردن لە دەماغ دروست دەكات، دەكرێت كوشندەش بێت بەڵام لای هەموو ئەوانە نا كە تووشی دەبن".