گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەروازە سنورییەکانى عێراق: ڕێکارى پێویست بەرامبەر دەروازە سنورییەکانى هەرێم دەگیرێتەبەر

2021.02.04 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازە سنورییەکانى عێراق: ڕێکارى پێویست بەرامبەر دەروازە سنورییەکانى هەرێم دەگیرێتەبەر

ناس کورد-

ڕایگەیاند، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ شاندێک بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داخستنی دەروازە نافەرمییەکان قسەی كردووە و وتیشی "بەم نزیکانە رێکار دەگرینەبەر كە دەبنە هۆی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی (4 شوباتی 2021) كە "ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە، باسی لەوەكردووە كۆنتڕۆڵكردنەوەی سنوورەكان "دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی و چوارچێوە فەرمییەکان" دەبێت.

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، لەبارەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان رایگەیاندوە، لەماوەی سالێكدا 71 ملیار زیادی كردووە و داهاتی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ترلیۆنێک و  194 ملیار دینار ئەمە لەكاتێكدا ماوەی نزیکەی حەوت مانگ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، قەدەغەی هاتووچۆ گیراوەتەبەر و كەرەنتین هەبووە.

 سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئەو زیادبوونەی داهاتەکانی گێڕاوەتەوە بۆ توندوتۆڵکردنی چاودێریی و کۆنترۆڵ و سەرپەرشتیکردن لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکان.

بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق داهاتی 50٪ـی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی حکومەتی عێراق بکرێت، بەڵام هێشتا ئەو رێككەوتنە لە پەرلەمان و لەچوارچێوەی بودجەدا جێگەی مشتومڕە.