گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛ دوا وادە بۆ خۆتۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن دیارى کرا 

2021.02.03 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ دوا وادە بۆ خۆتۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن دیارى کرا 

ناس كورد-

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوا وادە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تا 10ی ئەم مانگە دەبێت و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانیش تا 1ی ئازاری داهاتوو دەبێت، هاوکات وادەی نوێکردنەوەی زانیاریی دەنگدەرانیش تا 31ی هەمان مانگە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق (3ی شوباتی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست"ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند "دواین وادە بۆ وەرگرتنی داواکاریی پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکان بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی داهاتوو تا 10ی ئەم مانگە دەبێت کە پێشر9ی کانوونی دووەمی ڕابردووی بۆ دیاریکرابوو".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان درێژ کراوەتەوە تا 1ی ئازاری داهاتوو ئەوەش دوا وادەیە بۆ ئەوپرسە، هاوکات 31ی ئازاری داهاتووش دیاریکراوە وەک دوا وادە بۆ نوێکردنەوەی زانیاریی و داتای دەنگدەران".

 

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" داوا لەو هاوپەیمانێتییە سیاسییانە دەکەین کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەردانی فەرمانگەی کاروباری حیزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکان بکەن بۆ ئەوەی داتاکانیان نوێی بکەنەوە، ئەوەش لەڕێگەی پڕکردنەوەی ئەو فۆرمەی کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە".

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە " کۆمسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە هەردوو پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی، تائێستاش بەردەوامە لەو باریەوە".

 

لەڕاگەیاندراوەکەدا جەختلەوەشکراوەتەوە، کە ئەو وادانەی کە دیاریکراون کۆتایین و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان پابەندى بن.

 

کۆمسیۆن ئەوەشی خستووەتە ڕوو "بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی پرۆسە هەڵبژاردن و کارئاسانی بۆ دەنگدەران بۆ ئەوەی بتوانن ناوەکانیان بە ئاسانی لە تۆماری دەنگدەراندا بدۆزنەوە ئەم لینکەمان لە گۆگڵ دەستبەرکردووە کە تایبەتە بە ماڵپەرەکەمان  (www.ihec.iq)  (http://37.98.225.236:8080/).