گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى گرفتێکى نوێى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا لەبارەى بودجە ئاشکرا دەکات

2021.02.03 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى گرفتێکى نوێى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا لەبارەى بودجە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق هیوایخواست کێشمەکێشە سیاسیەکان جارێکى تر نەبنە هۆى ستەمکردن لە گەلى کوردستان و موچەکانیان نەبڕدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاڵا تاڵەبانى، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى (3ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، لەئێستادا بۆچونێک هەیە کە دەوترێت هەولێر و بەغدا ناگەنە ڕێکەوتن، بەڵام ناوەستین و هەموو هەوڵێکمان دەدەین، تائێستا پرۆژە یاساى بودجەى 2021 نەخراوەتە دەنگدانەوە و کێشەى زۆرى هەیە و تەنها کێشەى هەرێمى کوردستان نییە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، وەفدى حکومەتى هەرێم دەگەڕێتەوە هەولێر بەڵام هەفتەى داهاتوو دێنەوە بەغدا، کێشەى تر هەیە بەڵام هەوڵ هەیە بۆ توندکردنەوەى بڕگەى تایبەت بە هەرێمى کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا، ئەگەر نەشگەشتنە ڕێککەوتن و بابەتەکە بۆ پەرلەمان جێهێڵرا، ئەوا لە چەند ڕۆژى داهاتودا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە نادرێت و دەخرێتە هەفتەى دواترەوە.

 

تاڵەبانى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ڕونیکردوەتەوە، هەرێم ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل یاخود نرخەکەى ڕادەست بکات، بەڵام ئەوەى هەموو داهاتى نەوتى هەرێم ڕادەستى حکومەتى عێراق بکەیت جێى ڕەزامەندى نییە لاى حکومەتى هەرێم و وەفدەکەش ئەوەى ڕونکردوەتەوە.

 

سەرۆکى فراکسۆنى یەکێتى هیواشدەخوازێت، کێشمەکێشە سیاسیەکان نەبنە هۆى ئەوەى جارێکى تر ستەم لە گەلى کوردستان بکرێت و موچەکانیان ببڕدرێت.