گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى دارایى کوەیت زەنگى مەترسى نەمانى نەختینەى لەوڵاتەکەى لێدا 

2021.02.03 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایى کوەیت زەنگى مەترسى نەمانى نەختینەى لەوڵاتەکەى لێدا 

ناس کورد-

وەزیرى دارایى کوێت جەختلەوەدەکاتەوە کە پێگەى وڵاتەکەى لە ڕووى داراییەوە بەهێزە، هۆشداریش دەدات لەوەى کە پارەى نەختینەى دەوڵەت خەریکە کۆتایى دێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مساعد حەمادە وەزیرى دارایى کوێت (3ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە  باسى لەوەکردوە، دارایى دەوڵەت کێشەى داهات و خەرجى ساڵانەى بۆ دروستبووە، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى کە نەختینەى دەوڵەت بەرەو کۆتایى بچێت کە سندوقى یەدەگى گشتییە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، گرنگترین ئەرکى دەسەڵاتى جێبەجێکردن لە قۆناغى داهاتودا بەهێزکردنى نەختینەیە، وەک پێشتریش وتومانە جەختلەوەدەکەینەوە کە پێویستە سەرجەم هەوڵەکان بۆ بەردەوامى دارایى گشتى بێت.

 

ئەو وەزیرە کوێتیە لە درێژەى بەیاننامەکەدا وتویەتى، ڕیزبەندى دڵنیایى بۆ داهاتوو لە جێگیرەوە دابەزیوە بۆ سلبى، پێشبینى ئەوەش دەکات کە لە داهاتویەکى نزیکدا مەترسى لەسەر نەختینە دروست ببێت.