گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى گواستنەوە گیانلەدەستدانى فڕۆکەوانە ونبوەکەى عێراقى راگەیاند

2021.02.03 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى گواستنەوە گیانلەدەستدانى فڕۆکەوانە ونبوەکەى عێراقى راگەیاند

ناس کورد-

دواى چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێن بوونى، تەرمى ئەو فڕۆکەوانە عێراقیەى لە یۆنان بە فڕۆکەکەیەوە دیارنەما دۆزرایەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق (3ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانى گەڕان توانیویانە تەرمى "عەممار ئیبراهیم" ئەو فڕۆکەوانەى لە یۆنان بێسەروشوێن بوو، بدۆزنەوە.

 

"عەممار ئیبراهیم" کە فڕۆکەوانێکى عێراقى بەشدار بوو لە خولێکى ڕاهێنان لە یۆنان لە ئەکادیمیاى "ئەگناتیا"، لەو کاتەى سەرقاڵى راهێنان بوو لەگەڵ فڕۆکەکەیدا لە ئاسماندا بوە و دواتر دیار نەماوە.

 

پێشتریش ڕەعد دەهلەکى پەرلەمانتار لەسەر پشکى پارێزگاى دیالە (3ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردبوەوە ئەو فڕۆکەوانە ونبوە خەڵکى پارێزگاى دیالەیە، وەفدێک نێردراوە بۆ بەدواداچون و تائێستا هیچ شتێک سەبارەت بە چارەنوسى ڕانەگەیەنراوە و گەڕان و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بێدەنگى و ئاشکرانەکردنى وردەکارى ڕوداوەکە جێى گومانە، لەکاتێکدا پێویست بوو لایەنە تایبەتمەندەکان وردەکارى ڕوداوەکەیان ئاشکرا بکردایە.

 

دەهلەکى ڕونیشیکردوەتەوە، بەداخێکى زۆرەوە ڕۆڵەکانى پاڕێزگاى دیالە هەمیشە چارەنوسیان ڕفاندن و کوشتن و لەدەستدانە، ئەوەش لەچوارچێوەى هاوکێشەیەکدا کە نازانین کێ سودمەندە لێى، لە پەرلەمان کاردەکەین بۆ بەدواداچونى ئەو بابەتە لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ زانینى وردەکاریەکانى ڕوداوەکە و ئەنجامەکەى.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواشى لە مستەفا کازمى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق کرد، خۆى بەتایبەتى بەدواداچون بۆ ئەو ڕوداوە و چارەنوسى فڕۆکەوانەکە بکات.