گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى تەندروستى هۆشدارى دەدات و بژاردەى کەرەنتینەکردن دەخاتەڕوو

2021.02.03 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى هۆشدارى دەدات و بژاردەى کەرەنتینەکردن دەخاتەڕوو

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق هۆشدارى دەدات لە هەڵکشانى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق و ئاماژە بە ئەگەرى سەپاندنى کەرەنتینەکردن دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (3ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بە هەڵکشانى توشبوون بە پەتاى کۆرۆنا کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە قەدەغەى هاتووچۆ لەلایەن ئەوانەوە پێشنیارکراوە و بەوردى چاودێرى دۆخى کۆرۆنا دەکەن و داواى لە هاووڵاتیان کرد کە پابەندى ڕێنمایى و رێکارە تەندروستییەکان بن بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

وتیشى "بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆ لەلایەن لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى دەدرێت بەرمەبناى دۆخى پەتاى کۆرۆنا".

 

وەزیرى تەندروستى عێراق ئاماژەى بەوە کرد کە ئەوان بەردەوامن لە چاودێریکردنى ئەو نەخۆشانەى کە لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و چاوەڕوانى پێشهاتین لە بارەى ڤایرۆسەکە لە دوو هەفتەى داهاتوودا.

 

رونیشیکردەوە کە نە ناوەندەکانى خوێندن نە مۆڵ و کافتریا و چێشتخانە و هاووڵاتیانیش وەک پێویست پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەى پەتاکە.