گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدەستەی سیاسی ڕەوتەكە بەرێوەچووە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ ڕەوتی سەدر

2021.02.03 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ ڕەوتی سەدر

ناس كورد_

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی نەسار ئەلڕوبەیعی لە بەغدا كۆبووەوە و پێكەوە تاوتوێی دوا پێشهاتی گفتوگۆكانی بودجەی 2021 ی عێراقیان كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا (ئەمڕۆ 3 شوباتی 2021)، جەخت كرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجەی 2021 و زاڵ بوون بەسەریاندا لەڕێگەی دیالۆگ و بە گەڕانەوە بۆ یاسا و دەستوور.

 

هەروەها باس لەوە دەكات، "وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندیی خۆیان بە چارەسەرە یاسایی و دەستوورییەكان دووپات كردەوە و دیدگای خۆیان لەبارەی پرسەكانی ناو بودجەوە لە كۆبوونەوەكەدا خستەڕوو".

 

سەبارەت بە هەڵوێستی سەدرییەكانیش لە بەیاننامەكەدا هاتووە: سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، جەختی لە دانانی چارەسەری ستراتیژی و درێژخایەن بۆ كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم كردەوە، باسی لەوەشكرد سەدرییەكان پشتیوانی لە پاراستنی مافەكانی هەموولا دەكەن لەسەر بنەمای دادگەری.