گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئومێد خۆشناو: دەزانم و نازانم

وادەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی پارێزگاری هەولێر دیاریکرا

2021.02.03 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی پارێزگاری هەولێر دیاریکرا

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پیشبینی دەکات ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ بدرێت بۆ دیاریکردنى پارێزگارى نوێ، دواى ئەوەى ئومێد خۆشناو لەلایەن پارتى یەوە بۆ وەرگرتنى پۆستەکە دیاریکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غازی عەلی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (3ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، بە نوسراوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پارێزگاری هەولێر کراوەتەوەو هەر کەس مەرجەکانی تیدا بێت دەتوانێت سیڤی خۆی ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باسی لەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی پاریزگای هەولێر بکرێت و تێدا دەنگدان لەسەر دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر بکرێت، بۆ ئەوەش پارتی کاندیدی خۆی دیاریکردووەو ئەگەر سیڤی دیکەش ڕەوانە بکرێت دەنگدانیان لەسەر دەکریت و کاندیدی براوە دەبێتە پارێزگاری هەولێر.

 

سەبارەت بەوەی هیچ کاندیدێکى دیکە هەیە، غازی عەلی وتی، "بەفەرمی هیچ کەس و لایەنێک داواکاری پێشکەش نەکردووەو بەپێی ئەو یاسای ئەنجومەنی پاریزگاکانیش لایەنەکانی دیکە و هاوڵاتیانیش ئەگەر مەرجەکانیان تێدابێت دەتوانن سیڤی خۆیان ڕەوانە بکەن و بەشداربن لە پرۆسەکەدا".

 

دوێنێ سێشەممە پارتى دیموکراتى کوردستان کاندیدى پارێزگارى هەولێرى یەکلایى کردەوە و ئومێد خۆشناوى بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کاندیدکرد.

 

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (3ی شوباتی 2021) وتی، "وەکو کاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پارێزگاری هەولێر یەکلایی بومەتەوەو لە ئەمڕۆوە دەست بەڕێکارە یاساییەکان دەکرێت".

 

بەپێی رێکارەکان دواى دەنگدان لەسەرى ناوى ئومێد خۆشناو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆو لەوێشەوە بۆ سەرک وەزیران و دواتر سەرۆکی هەرێم دەکرێت و وادەیەک بۆ سوێندخواردنی یاسایی دادەنرێت.

 

ئومێد خۆشناو وتی، "لە داهاتوو بێگومان پلانی خۆمان دەبێت بۆ پارێزگای هەولێرو لە ئێستادا نازانم چی دەکەم، بەڵام دەزانم ئەوەی دەبێتە مایەی نیگەرانی خەڵک نایکەم".

 

زیاتر لە دوو مانگە پۆستى پارێزگارى هەولێر بە چۆڵى ماوەتەوە، دواى کۆچى دوایی فرسەت سۆفی پارێزگار شارەکە لە (18 تشرینی دووەمی 2020) بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.