گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بژاردەی قورستر’’

شارەزایەک: ڕادەستکردنى هەموو نەوتى هەرێم بە بەغدا دژیەک نییە لەگەڵ گرێبەستەکان

2021.02.03 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەک: ڕادەستکردنى هەموو نەوتى هەرێم بە بەغدا دژیەک نییە لەگەڵ گرێبەستەکان

ناس کورد-
شارەزایەکى بوارى نەوت ڕایگەیاند، داوای عێراق بۆ ڕادەستکردنى هەموو نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهان و پاشان ڕادەستکردنەوەی شایستەی کۆمپانیاکان بە نەوت، دژ نییە لەگەڵ گرێبەستەکانی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یادگار سدیق گەڵاڵى، شارەزاى نەوت لە ڕێکخراوى ڕونبین بۆ شەفافیەت لە شیکردنەوەیەکدا بە ناونیشانى "گەر چاکی نەکەن، چاوەڕێی بژاردەی قورستر بکەن" کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، "ئەگەر چاوێک بە گرێبەستەکانی سەرەتادا بخشێنین کە حکومەت لە زەمانی دوو ئیدارەیدا کردوویەتی چ لە هەولێر یان لەسلێمانی، دەتوانین بڵێین لە خراپترینەکانن و ئەو گرێبەستانەشی لەو کاتەدا کراوە لە کۆپی یەک دەچێت ئەگەر چی لە دوو ئیدارەی جیاشدا کراون".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام دواتر هەندێ گۆڕانکاری و هەمواری هەندیکیان کراوە، بەشێوەیەک ویستراوە هەڵەکان ڕاستبکرێتەوە چ لە ڕێژەی  موڵکانە و وەرگرتنەوەی خەرجی کۆمپانیاکان و تادەگات بە پشکی لایەنەکان لەقازانجی نەوتەکە.

 

بەبڕواى ئەو شارەزایە، ئەگەر هەرێم ڕازى بێت بە داواى عێراق بۆ ڕادەستکردنى هەموو نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهان و پاشان ڕادەستکردنەوەی شایستەی کۆمپانیاکان بە نەوت نەک پارە بەهەرێم ئەوا هیچ دژ نییە لەگەڵ گرێبەستە کانی هەرێم. "چونکە لەماددەی 25 و 26ی گرێبەستەکاندا لەگەڵ کۆمپانیاکان هاتووە کە کۆمپانیاکان پشکی خۆیان بەنەوت وەردەگرن".

 

دەشڵێت، "سەرەتای گرێبەستەکان کرداری فرۆشتن و بەبازاڕکردن لەسەر کۆمپانیاکان بووە، بەڵام پاشتر هەرێم ڕێککەوتووە لەگەڵیان کە هەرێم خۆی مامەڵە بەنەوتەوە دەکات  فرۆشتن و بەبازاڕکردنی لەئەستۆ گرتووە، لە پارەی نەوتی فرۆشراو پشکی کۆمپانیاکان دەدات، کەواتە ئاساییە بگەڕێنەوە سەر گرێبەستە ئەسڵیە کەو ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان بکەن کە  هەریەکە و پشکی خۆیان بەنەوت وەربگرن".

 

"هەرێم بەهۆی دواخستنی چاکسازیی و خۆمەشغوڵ کردن بە چاکسازی لاوەکییەوە خۆی بەئەم ڕۆژە گەیاندووە، ئەگەر هەرێم ڕازی بێت هەموو بەرهەمی نەوت ڕادەستی حکومەتی ئیتحادی بکات لە بەرانبەردا شایستەی کۆمپانیاکان و گواستەنەوەی نەوت و قەرزەکان بخاتە ئەستۆی وەزارەتی نەوتی عێراق. گەربەغداد بەم بژاردە رازیبێت لەم باردۆخەی ئێستادا لە بەرژەوەندی هەرێمە. هاوتەریب لەگەڵ ئەم بژاردەیەدا دەبێت هەرێم دەست بکات بەچاکسازی ڕاستەقینە و کاریگەر".

 

یادگار سدیق بە پێویستى دەزانێت، کارێکی تری حکومەت پیاچونەوە بێت گرێبەستی گواستنەوەی نەوت بێت لەڕێی بۆرییەوە، بەتایبەت لەناو هەرێمدا کە بە هەموو پێوەرەکان دەبێت لە کرێی تورکیا زۆر کەمتر بێت نەک بە پێچەوانەوە.

 

پێشبینیش دەکات، گەر هەرێم ئەوە نەکات ئەوا بیانوو دەداتە بەغداد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا داوای بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی نەوت بکات تاوەکو خەرجی کەمبکاتەوە. بەڕێوەبردنی کێڵگەکانیش بەمانای دەرهێنانی مەلەفی نەوتە بەکردەیی لەدەستی هەرێم. هەربۆیە تا هانگاوەکانی چاکسازی سستبن و لە شتانێکدا کۆ بکرێنەوە کە کاریگەرییان سنوردار و کەمە چاوەڕیی بژاردەی  قورستربکرێت لەگەڵ بەغدادا.