گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و کەشوهەوا ساردتر دەبێت

2021.02.03 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و کەشوهەوا ساردتر دەبێت

ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی باران و بەفر  لە پاریزگای سلێمانییەوە دەستپێدەکات و ئێوارەی ڕۆژی هەینی سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، ڕۆژى هەینى کاریگەرى یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى بەشى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و سنورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى پارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە ئێوارەى رۆژى هەینى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


باس لەوەشکراوە، ڕۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێ و ئاستى باران مامناوەند دەبێت هەندێ ناوچەى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان لێزمە بارانى دەبێت لەگەڵ هاتنى ئەم شەپۆلە لوتکەی شاخەبەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت.


کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، پلەکانى گەرما بەنزیکەیی (4-6 ) پلە نزم دەبێتەوە وە ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لەکاتى بارانبارین ڕۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت لەسەر ناوچەکەمان.

 

me_ga.php?id=2416