گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لیژنەی دارایی دووەم ڕاگەیەنراوی لەبارەى قسەى ئەندامێکی لیژنەکە بڵاوکردەوە

2021.02.03 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی دووەم ڕاگەیەنراوی لەبارەى قسەى ئەندامێکی لیژنەکە بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لێدوان و هەڵوێستی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشێوی دروست کرد، لیژنەکە ئەمڕۆ دووەمی ڕاگەیەنراوی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، پڕۆژەیاساکان بە گفتوگۆییەکى چڕوپڕدا تێپەربوون و دواتر پەرلەمان بڕیارى لێ دەدات نەک لیژنەى دارایى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ عەبدولهادى سەعداوى، ئەندامى لیژنەى دارایى کە لە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسای نوری مالیکییە لەگەڵ ئەندامانى ترى لیژنەى دارایى دەبێت بە کێشە و ئەندامێتى خۆى لە لیژنەکە هەڵپەسارد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستی "ناس کورد" گەیشتووە، لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (3ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، "هەموو ئەو یاسایانەی خراونەتە بەردەستى لیژنەى دارایى کە دواترینینان بودجەى ساڵى 2021 بووە بە زنجیرەیەک لە گفتوگۆى چڕوپڕدا تێپەڕیون و بۆ ئەو مەبەستەش میواندارى لایەنى پەیوەندیدار لەهەموو دەزگا ولیژنە تایبەتمەندەکان کراوە."


ڕوونیشیکردووەتەوە، بۆ هەموو ئەو گفتوگۆیانەش ڕاوبۆچوونى جیاواز وەریگراوە و دواتر بڕیارەکان بەسازان دراوە، بۆ یەکلاییکردنەوەى ڕا جیاوازەکانیش بەدەنگدان بووە کە زۆربەى کات 20 ئەندامى لیژنەکە لەکۆى 23 ئەندامى ئامادەبووە.

 

لیژنەى دارایى دەشڵێت، هەموو دەرئەنجامەکانیش کە لیژنەکە پیشگەیشتووە خستویەتیە بەردەستى ئەندامانى پەرلەمان و دوا بڕیاریش لەلایەن پەرلەمانەوە دەردەچێت نەک لەلایەن لیژنەکەوە.

 

لەدرێژەى ڕاگەیەنراوەکەدا ئەو لیژنە پەرلەمانییە باسى لەوەش کردووە، ئومێدیان دەخواست هاوپیشەکەیان عەبدولهادى سەعداوى لە ماندوبوونى ئەوان کەم نەکاتەوە کە لیژنەکە کردوویەتی و سیاسەتى سەپاندنى ئیرادەى لەگەڵ هاوپیشەکانیدا نەگرتایەتە بەر کە دەزانێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشدا لیژنەى دارایى پەرلەمان ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئەوان کارى خۆیان دەکەن و دوور دەبن لەهەموو موزایەدەیەک کە هەندێ لایەن بۆ شێواندن و ئامانجى سیاسى ئەنجامى دەدەن.

 

لە دوێنێوە ئەوە دووەم ڕاگەیەنراوی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە.

 

دوێنێ فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەرگریی لە ئەندامەکەى خۆیان کرد و لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، ئەو پەرلەمانتارەى دەوڵەتی یاسای ڕەتی کردووەتەوە کە لێبڕین لە موچەى فەرمانبەران هەبێت و پارەکە بدرێتە بەڵێندەران و کۆمپانیاکان، ئەوەش وەک قەرەبویەک بۆ بەرزبونەوەى نرخى دۆلار.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکى لیژنەى دارایى سور بووە لەسەر تێپەڕاندنى بڕگەى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران، بەڵام نوێنەرى فراکسیۆنەکەیان ڕەتی کردوەتەوە و لە کۆبونەوەکە کشاوەتەوە و ئەندامێتى خۆى لەو لیژنەیە هەڵپەساردوە.

 

بەڵام چەند میدیایەکی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە شتێکی تر باس دەکەن و دەڵێن، توڕەبوونی ئەندامەکەى دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی لە لیژنەى دارایى دواى ئەوە هاتووە کە نەیتوانیوە پشکێک بۆ ئەو بەڵێندەرە بەدەستبهێنێت کە لە خۆی و دەوڵەتی یاساوە نزیکە، بۆیە "توڕە بووە و دەستى کردوە بە جنێودان بە سەرجەم ئەندامانى ترى لیژنەکە و کۆبونەوەکەى جێهێشتووە."

 

هەر بۆیە لیژنەی دارایی دوێنێ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "هەر لێدوانێک ڕەت دەکەینەوە کە دژ بێت لەگەڵ کاری پیشەیی لیژنەکەمان و ڕێگە نادەین چاوپۆشی لە هیچ چینێک یاخود لایەنێک بکرێت لەسەر حسابی گەلی عێراق و بەرژەوەندییەکەى."