گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیفادە لەسەر ئەندامەکەى ئەنجومەن

’’45 تۆمەتبار و 20 ملیار دینار’’.. زانیارى نوێ لەبارەى دۆسیەى ساختەکاریی لە پەروێزخان

2021.02.03 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’45 تۆمەتبار و 20 ملیار دینار’’.. زانیارى نوێ لەبارەى دۆسیەى ساختەکاریی لە پەروێزخان

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، زیاتر لە 40 تۆمەتبار لە دۆسیەى ساختەکردنى پسوڵه‌ی گومرگى لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان تێوەگلاون و ئەو پارەیەش کە دیارنەماوە بە 15 بۆ 20 ملیار دیناری عێراقی دەخەمڵێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەنوەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (3ی شوباتی 2021) ئاماژەى بەوەکرد، ئه‌و كه‌یسه‌ له ‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له ‌كه‌لار لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری تێدایه‌ له‌سه‌روو 40 بۆ 45 كه‌س ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دادوه‌ر بانگییان ده‌كات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


وتیشى، "له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی تۆمه‌تباران پێم وایه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ تێیدا ته‌واو ببێت، خەمڵاندنی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ بۆ بڕى ئەو پارەیەى دیارنەماوە كه‌ له‌نێوان 15 بۆ 20 ملیار دیناری عێراقی ده‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ زیاتریش بێت، تا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ته‌واو نه‌بێت ڕه‌نگه‌ حه‌جمی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌."

 

حاکم ئەحمەد ئەنوەر ڕوونیکردەوە کە "پرسەکە ساختەكردنی پسوڵه‌ی ئیخراجی گومرگی پێده‌وترێت كه‌ به ‌دوو كۆپی ده‌كرێت، یه‌كێكیان پاره‌ فەرمیەکەیە كه ‌وه‌رده‌گیرێت له‌و كه‌سه‌ ده‌یدرێتێ، به‌ڵام پسوڵه‌ی دووه‌م به ‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ تۆمارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی داخلی داهاتی گشتی بكرێته‌وه‌".

 

سەبارەت بە تێوەگلانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدۆسیەی ساختەکردنی ئەو پسوڵانە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، "ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌وان واته‌ ئه‌م یه‌كێكه‌ له ‌كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر، پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره‌ نه‌ به ‌كه‌سێك و نه‌ به ‌دوو كه‌س و چه‌ند كه‌سێك ناكرێت، ئه‌وه‌ هه‌م له‌مه‌ودایه‌كی كاتی زۆردا كراوه‌ و هه‌میش له ‌ژماره‌ی به‌شداربووان".

 

"من نازانم ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن چۆنه‌ به‌ڵام له‌ ئیفاداتی تۆمه‌تباره‌كانی تردا هاتووه‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ش دادوه‌ری ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ركردنی بۆ ده‌ركردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌تۆمه‌تی "ئیختلاس" ەوە هه‌یه‌، واته‌ دزینی موڵكی گشتی، له‌به‌رئه‌وه‌ دادوه‌ر ناتوانێت به‌ كه‌فاله‌تیش ئازادیان بكات هه‌تا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ تێیدا ته‌واو نه‌بێت."

 

بەوتەى ئەحمەد ئەنوەر، "هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستوبردێك بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكی زووتر ته‌واو بێت ئینجا بڕیاری كۆتایی بۆ دادوه‌ره‌، دادوه‌ر ئه‌گه‌ر بینی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی پێویستن بۆئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ قۆناغی دووه‌م كه‌ قۆناغی دادگایی كردنه‌ چونكه‌ خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییه‌ له‌و بابه‌ته‌دا".

 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە لەسەر ئەو کەیسە دەستوەردان و فشار لەدەستەکەیان و دادگا کرابێت و وتى، "ئه‌م كه‌یسه‌ هیچ ده‌ستێوه‌ردانی تێدانه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ دادوه‌ر له‌سه‌ر خه‌ت بووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان، وه‌ هیچ فشارێك نه‌بووه‌ تائێستا به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ كه‌داواكراون چوونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا."