ناس کورد-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى منداڵان ئاشکرایکرد، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، 27 منداڵ بوونەتە قوربانى کردەوە توند و تیژییەکانی وڵاتى یەمەن.
.
هێنریتا فۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی لە یونسێف، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە هێرشێکدا لە پارێزگای تەعز لە ڕۆژئاوی یەمەن، حەوت منداڵ کوژراون، چەند منداڵێکی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەوە گیانیانلەدەستداوە".
.
ئەو بەرپرسەى یونسێف ئاماژەى بەوەشکردووە: "کردەوە توندوتیژییەکانى ڕۆژى هەینى ژمارەی منداڵە کوژراو و بریدارەکانی یەمەنى بەرزکردەوە بۆ 27 منداڵ تەنها لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا".
.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ڕاگەیاندنى ئەو ئامارە ئاشکراشیان کردووە، هیچ شوێنێکی پارێزراو نییە بۆ منداڵان لە یەمەن.
.
.