گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن پلانى (B) دادەنێت

دیالە زۆرترین و نەینەوا کەمترین.. ڕیزبەندى پارێزگاکان لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران

2021.02.03 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
دیالە زۆرترین و نەینەوا کەمترین.. ڕیزبەندى پارێزگاکان لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران

ناس کورد-

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کارروبارى هەڵبژاردن رایگەیاند، لە دیالە زۆرترین و لە نەینەواش کەمترین کەس تۆمارى دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، کۆمسیۆنیش پلانى (B) هەیە بۆ گەرەنتى بەشدارى زۆربەى دەنگدەران لە هەڵبژاردنى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن هنداوى لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى "المدى"ى عێراقى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى، "پارێزگارى دیالە لە پلە یەکەمدایە لەرووى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگەران بەڕێژەى 78% پاشان کەرکوک بە 75%، کەمترینیش لە پارێزگای نەینەوایە بە 45% دواتر بەغدا بە کەمتر 50%".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، تا ئێستا زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر کارتى بایۆمەتریان پێدراوە، کۆمسیۆن پلانى (B) هەیە بۆ پێدانى کارتى بایۆمەترى و نوێکردنەوەى تۆمارى هەموو یان زۆربەى دەنگدەران.

 

بەوتەى هنداوى، تا ئێستا 27 هاوپەیمانى و قەوارەی سیاسی و 57 حزب ناوى خۆیان بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردن تۆمارکردووە.

 

کۆتایی مانگى رابردوو "ناس کورد" بڵاویکردەوە، بەگوێرەی خشتەیەکى کۆمسیۆن نوێکردنەوەی زانیارییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم بەم شێوەیەی خوارەوەیە:  

  

- دھۆك  66% 

-  ھەولێر 57%

-  سلێمانی 64% 

-  کەرکوك 67% 

-  نەینەوا 43%

-  سەلاحەدین57%

-  دیالی 78%