گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

دایکێک دووانەیەکی بوو بەڵام هەر یەکێکیان بە ڕەنگێک

2021.02.02 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
دایکێک دووانەیەکی بوو بەڵام هەر یەکێکیان بە ڕەنگێک

ناس کورد-

دایکێکى بەریتانى تووشى شۆک بوو دواى ئەوەى منداڵێکى دوانەى بوو بەڵام بە ڕەنگی جیاواز، کوڕەکەى سپی پێست و کچەکەشی ڕەش پێست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردوەتەوە لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (2ى شوباتی 2021) دەڵێت، کایڵى ئۆکۆتى دواى ژانێکى زۆر دوانەیەکى بوو، سەرەتا و لە ڕۆژى یەکەمدا هەستیان بە هیچ شتێکى سەیر نەکرد، بەڵام ڕۆژى دواتر بۆیان دەرکەوت کە ڕەنگى منداڵەکانیان جیاوازە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

کایڵى باسى لەوەکردوە کە دواى لەدایکبوونى منداڵەکانى باوەشى پێدا کردوون و دواتر بەهۆى ماندوبوونەوە خەوى لێکەوتووە، هەرگیز بڕواى نەکردوە دوانەیەکى بە ڕەنگى جیاواز ببێت، جەختی لەوەشکردوەتەوە کە لە بنەڕەتدا دایک و باوکى ئینگلیزى و نێجیرین، باوکى منداڵەکانیش بە ڕەگەز ئەفریقییە.

 

دایکەکە ئەوەشى وتووە، سەرەتا تووشى شۆک بووە بەڵام پەرستارەکان پێیان وتووە کە منداڵەکانى تایبەتن و پێشتر کەسیان ئەو حاڵەتەیان نەبینیوە، هەروەها منداڵەکانیشى تایبەتن و هەریەکەیان کەسایەتیەکى تایبەتى هەیە و هەر لەسەرەتاى تەمەنیانەوە دەبینرێت.

 

کایڵى ئۆکۆتى جەختی لەوەش کردوەتەوە کە کوڕەکەى ناوناوە "جازیا" و کچەکەشى ناوناوە "نایلا"، سەرەڕاى ئەوەش لە هەندێک وردەکارى بچوکدا لەیەک دەچن وەک ڕەنگى چاویان، لە ئێستاشدا منداڵەکانى چوار مانگن، بەپێى وتەى پزیشکانیش ئەگەرى لەدایکبونى دوانەیەک بە دوو ڕەنگى جیاواز یەک لەسەر ملیۆنێکە.

me_ga.php?id=2414