گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی كوشتنی دوو سەركردەی دیاری داعشی ڕاگەیاند

2021.02.02 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی كوشتنی دوو سەركردەی دیاری داعشی ڕاگەیاند

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کوشتنی دوو سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند و دەڵێت، یەکێکیان "بەرپرسی گواستنەوەى خۆکوژەکان" بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (2ی شوباتی 2021) دەڵێت، "ئەمڕۆ تیرۆریست ئەبو حەسەن ئەلغرێباویمان لەناوبرد كە بە فەرماندەی باشووری عێراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح كە بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بوو، هەروەها هەندێ تیرۆریستیتر."

 

دەشڵێت، "ئەمە بەجێهێنانی بەڵێنی پاڵەوانەكانمانە بۆ كۆتاییهێنان بە سەرانی تاقمی داعش و وەفایە بۆ گیانی شەهیدان."

 

بەڵام کازمی لە تویتەکەدا زانیاری لەبارەى کات و شوێنی کوشتنی ئەو سەرکردانەی داعشی نەدرکاندووە.