گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

’’کچى کودەتا’’ لە میانمار سەرنجى هەمووان بەلاى خۆیدا ڕادەکێشێت

2021.02.02 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon

 

ناس کورد- 

ڤیدیۆى ڕاهێنانى وەرزشى و سەماى کچێکى خەڵکى میانمار لەوکاتەى کە سوپا کودەتاى سەربازى دەکات، سەرنجى هەزارەها کەس بەلاى خۆیدا ڕادەکێشێت و بە "کچى کودەتا" ناوبانگ دەردەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرچاوەکانى هەواڵی میانمار بڵاویانکردووەتەوە، "کینگ هنین واى" کە مامۆستاى وەرزشە لە بەردەم تەلارى پەرلەمان گرتەیەکی ڤیدیۆیى فێرکارى تۆمار کردووە کە پێکدێت لە ڕاهێنانى وەرزشى و جۆرێک لە سەماى تایبەت لەگەڵ ڕاهێنانەکەدا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، کینگ بێئاگا لەوەى کە لە پشتیەوە سوپا هاتووەتە سەر حکومەت و پەرلەمان و کودەتاى کردووە و دەیان ئۆتۆمبێلى پۆلیس و سوپا ناوچەکەیان گرتووە، ئەو لەسەر ڕاهێنانەکەى خۆى بەردەوامە بە هەست و جۆشێکى زۆرەوە، لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا کاتێک هەست دەکات بارودۆخ نایاساییە کۆتایى بە ڤیدیۆکە دەهێنێت.

 

کینگ گرتە ڤیدیۆکەى وەک هەموو ڤیدیۆکانى پێشوترى لە ئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و ڕەتیشیدەکاتەوە کە بۆ گاڵتەکردن بە حکومەت یاخود بەناوبانگ بوون ئەو کارەى کردبێت و جەختلەوەدەکاتەوە، نەیزانیوە چى لە پشتەوە ڕوودەدات.

 

ڕۆژى دووشەممە 1ى کانونى دووەمى 2021 سوپاى میانمار کودەتاى بەسەر دەسەڵاتى تازە هەڵبژێردراوى ئەو وڵاتە کرد و سەرۆکى حکومەت و دەسەڵاتدارانى حکومەتى دەستگیرکرد و گەمارۆى تەلارى پەرلەمانیشى داوە، ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەى هەڵبژاردن ساختەکارى تێدا کراوە و بەبێ گوێدانە پەتاى کۆرۆنا ئەنجام دراوە.

 

لاى خۆشیەوە جۆ بایدن، سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەتوندى ئیدانەى کودەتاکەى کرد و داواشى کرد کە بە پەلە دەسەڵات بگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت، هەڕەشەى سزادانى ئەو وڵاتەشى کرد، بڕیاریشە ئەنجومەنى ئاسایش کۆبونەوەیەکى بەپەلە لەسەر کودەتاکەى میانمار بکات.