گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق هەڕەشەی گەڕاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەکات

2021.02.02 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق هەڕەشەی گەڕاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەگەڕێننەوە و دام و دەزگاکان دادەخەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (2ی شوباتی 2021) دەڵێت، سوورن لەسەر ئاگادارکردنەوە و پێدانی هۆشداری لە هاوڵاتیان تاوەکو ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەکارهێنانی دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکەن و دەڵێت، "باشبوونی دۆخی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بە مانای تێپەڕاندنی مەترسی پەتاکە نییە و لە هەر کاتێکدا بێت، دۆخەکە مەترسیدار دەبێت و ڕێژەی توشبوون زیاد دەبێت، ئەوەش بەهۆی خەمساردی هاوڵاتیان لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی."

 

تەندروستیی عێراق هێماى بۆ ئەوەشکردوە، بەپێى ئاماژەکان لە چەند ڕۆژى ڕابردودا ژمارەى توشبووان زیادى کردوە و لە چەند ڕۆژى داهاتوشدا بەردەوام زیاد دەکات، ئەگەر هاووڵاتیان ڕێنماییەکانى خۆپارێزى لەبەرچاو نەگرن.

 

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە "بەداخەوە سەرجەم دیارەدەکانى گردبونەوە و پرسە و ئاهەنگ و سەردانیکردنى شوێنەکانى خوداپەرستى و سڵاو و تەوقەکردن و باوەش و ماچکردن گەڕاونەتەوە، جێى داخە کە بەهۆى ئەوەوە دەرفەتى لەناوبردنى تەواوەتى پەتاکە لەدەستچوو لەماوەى ڕابردودا."

 

تەندروستیی عێراق جارێکى تر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە پابەندبن بە ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن و بەستى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و وازهێنان لە تەوقە و باوەش و ماچکردن، هەروەها بەدوربن لە گردبونەوە ڕۆشنبیرى و ئایینیەکان، هەروەها داواش لە شوێنە پیرۆزەکان و خانەکانى خوداپەرستى دەکات کە ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستنى جێبەجێ بکەن و ڕێگەى گردبونەوە نەدەن.

 

دەشڵێت، چاودێرى وردى بارودۆخەکە دەکەن و ئەگەر بارودۆخ خراپتر بێت ئەوا ڕێوشوێنى توندتر دەگرنە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە زیادبونى ژمارەى توشبوان، لەوانەش قەدەغەى گشتیی هاتوچۆ و داخستنى تەواوى دامودەزگاکان و سنورەکان، هەروەها چاودێرى سەرجەم شوێنە گشتیەکانیش دەکرێت.