گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عەریزەیەک لەدوو هەزارەوە کراوە بە 15 هەزار دینار و داوای ڕاگرتنی دەکرێت

2021.02.02 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
عەریزەیەک لەدوو هەزارەوە کراوە بە 15 هەزار دینار و داوای ڕاگرتنی دەکرێت

ناس کورد- هەڤاڵ غالب

زیادکردنی نرخی مامەڵەکان لە فەرمانگە دادنوسیەکان لەژێرناوی بە ئەلیکترۆنی کردنی مامەڵەکانەوە، ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لە قەزای چەمچەماڵ لێکەوتەوە و گردبوونەوەیەک ڕێکخرا .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەمڕۆ (سێشەممە 2ی شوباتی 2021) چالاکوانانی مەدەنی وەک ناڕەزایەتیەک لەبەرامبەر زیادکردنی نرخی عەریزەنوسین لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لەبەردەم فەرمانگەی دادنوسی چەمچەماڵ کۆبوونەوە و داوای ڕاگرتنی کارەکانیان کرد .

 

ئاسۆ شوانی، چالاکوانی مەدەنی و بەشدار لە گردبوونەوەکە بۆ "ناس کورد" وتی، " ئێمە لە گروپی هەنگاوی مەدەنی کە نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسی و کەسایەتییەکانی تێدایە ئەمڕۆ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر زیادکردنی نرخی عەریزە نوسین بەناوی بە ئەلیکترۆنی کردنی مامەڵەکانەوە لەبەردەم فەرمانگەی دادنوسی چەمچەماڵ گردبووینەوە ."

 

وتیشی، " پێشتر بۆ هەرمامەڵەیەک حکومەت 3 هەزار دیناری وەردەگرت، ئێستا حکومەت پارەی خۆی وەردەگرێت و لەناو فەرمانگەکەدا کۆمپانیایەکیش 15 بۆ 20 هەزار دینار وەردەگرێت .

 

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت حکومەت لەلایەک موچەی کەم کردووەتەوە لەلایەکی تر هەموو خزمەتگوزاری و باجێک لەسەر هاووڵاتیان زیاد بکات، لەکاتێکدا لەناحیەیەکی وەک قەرەهەنجیر تەنها 10کم لە چەمچەماڵ دوورە بە نرخی کۆن کار دەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، بۆ ڕاگرتنی ئەو بارگرانیەی لەسەر هاووڵاتیانه و ئامادەن هەموو ڕێگایەکی مەدەنی بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی کاری ئەو کۆمپانیایە یان کەمکردنەوەی نرخەکان بەجۆرێک لەگەڵ گوزەرانی هاووڵاتیان بگونجێت.

 

لەوبارەیەوە، هەردی محمد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دادنوسی چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " گرێبەستی کارکردنی ئەو کۆمپانیایەی کە لەناو فەرمانگەکانی دادنوس کاردەکەن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کراوە و هەر ئەوانیش دەتوانن هەڵیوەشێننەوە .

 

وتیشی، " لەسەرکاری خۆمان بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی لەلایەن سەروی خۆمانەوە ئاگاداردەکرێینەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بریکاری وەزارەتی داد قسەم کردووە وتویەتی، ڕاگرتنی کارەکان تەنها لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە، چونکە ئەوان گرێبەستیان کردووە "