ناس کورد-
لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژئاوای كوردستان تاووتوێی دۆخی ڕۆژنامەگەرییان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و لیژنەکە ڕایگەیاند، دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌و سنووره به‌قۆناغی سه‌ختدا گوزه‌ری كردووه و ئامادەیی هەر هاوکارییەکن کە لە دەسەڵاتی لیژنەکەیاندا بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە رآگەیەنراوێکدا لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 2ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە لیژنه‌كه، پێشوازیی له ئه‌ڤین محه‌مه‌د و به‌نگین محه‌مه‌د، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه شاندی میوان كورتهباسێكیان سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له سوریا به گشتی و ڕۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه له‌ساڵی 2011 وه تائێستا 35 ڕۆژنامه‌نووسیان شه‌هید بووه، هه‌روه‌ها باسییان له‌وه‌كرد كهسهندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژئاوا پێكهاتووه له 300 ئه‌ندام و داوای هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شیان كرد له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌روه‌ها داوای هاوكاری و پاڵپشتیشیان له لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كرد."
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەش هاتووە، "دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وەیی ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ی له سنووری ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌یاندا بێت هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و باسیان له‌ڕۆلی گرنگی ڕۆژنامه‌گه‌ری كرد له‌ڕۆژئاوا كه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشاره سیاسییه‌ی بوونی هه‌یه، به‌ڵام پیشه‌ییانه كاری ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان به‌ئه‌نجام گهیاندنووه و شه‌هیدبوونی ئه‌م ژماره زۆره‌ى رۆژنامه‌نووسانیش به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌م سنووره به‌قۆناغی سه‌ختدا گوزه‌ری كردووه."