گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کچەکە نازانێت کوڕەکە چی داوەتێ’’

پۆلیس وردەکاری ڕفاندنى و بێهۆشکردنی کچەکەى سلێمانى ئاشکرا دەکات

2021.02.02 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس وردەکاری ڕفاندنى و بێهۆشکردنی کچەکەى سلێمانى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

کاتژمێر هەشتی و نیو بەیانی ڕۆژی دووشەممە کچێک لە شاری سلێمانی چووەتە دەرەوە بۆ شت کڕینی، بەڵام چەند کاتژمێرێک تێپەردەبێت و ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، دایکی کچەکە خێرا تەلەفۆن بۆ باوکی کچەکە دەکات و بابەتەکەى تێدەگەیەنێت، ئەویش کاتژمێر سێی ئێوارە، پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگادار دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد" وردەکاریی ڕووداوەکەى گێڕایەوە (2ی شوباتی 2021) و دەڵێت، ئەو کچە لە گەڕەکی ڕزگاری شارى سلێمانى لەلایەن کوڕێکەوە ڕفێنراوە و دواتر بێهۆشکراوە و لە گەڕەکێکی تری دورە دەست فڕێی داوە، "شەوی ڕابردووە توانیمان کچەکە بدۆزینەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتەبێژەکەى پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو کچە دەڵێت کوڕەکە بەزۆر سەریخستووە بەڵام نازانێ چى ڕویداوە و بیرى ناکەوێتەوە.

 

وتیشی، ئەو کچە لە شەوى ڕابردوەوە بارى تەندروستى جێگیر نەبووە و نەمانتوانیوە وتەکانى وەرگرین، بەیانى ڕۆژى سێشەممەش وتەکانیمان وەرگرتوە، بەڵام بیرى ناکەوێت و نازانێت چى ڕویداوە، ئەوە دەزانێت کە بە زۆر سوارى ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کامری کردووە و ڕۆشتوون.

 

جەختی کردەوە کە "بارى دەرونى زۆر جێگیر نییە بەهۆى بێهۆشکردنیەوە، ڕفێنەرەکە لە گەڕەکێکى سلێمانى فڕێیداوە و جێى هێشتووە، کچەکە دەڵێت نازانێت چى داوەتێ و چى لێکردوە، دۆزینەوەى کوڕەکەش دواى ئەوەدێت کە باوکى لە بنکەى پۆلیس سکاڵاى تۆمار کرد و باسى لەوەکرد کە کچەکەى چوەتە دەرەوە بۆ کڕینى پێداویستى، بەڵام نەگەڕاوەتەوە و دیار نییە."

 

سەبارەت بەوەى کوڕەکە بە تەنها بووە یاخود نا، سەرکەوت ئەحمەد وتى، کوڕەکە بە تەنها بووە، چۆنێتى پەیوەندیشیان کەسوکارى کچەکە ڕەتی دەکەنەوە بیناسن و ڕەنگە وەک هەر کەسێکى تر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داواى هاوڕێیەتى لێکردبێت و تەنها ئەوە بووبێت.

 

سەبارەت بەوەى کچەکە چى لێکراوە و ئایا دەستدرێژى کراوەتە سەرى ڕونیکردەوە، "کچەکە تەمەنى 20 ساڵ بەرەو سەرەوەیە و بابەتى ئەوەى چى لێکردوە ئەوە ناردومانە بۆ پزیشکى دادوەرى بۆ دیاریکردنى ئەوەى کە ئایا چ مادەیەکى دراوەتێ و ئازارى پێگەیشتوە یاخودنا، هەروەها کوڕەکەشمان ناردوە بۆ پشکنین بۆ ئەوەى بزانین مادەى هۆشبەر دەکێشێت یاخودنا، بەڵام ئێستا بەپێى مادەى 621ى تایبەت بە ڕفاندن بەند کراوە."


کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لە درێژەى لێدوانەکەیدا "بۆ ناس کورد" جەختی لەوەشکردەوە کە کوڕەکە ناوی (ش، أ، ع - لەدایكبووی 1991)ـە و بە هەمان شێوە کوردە و خەڵکى شارى سلێمانییە.

me_ga.php?id=2405me_ga.php?id=2404