گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى مۆڵەتی شۆفێری تەکسی بۆ فەرمانبەران

2021.02.02 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى مۆڵەتی شۆفێری تەکسی بۆ فەرمانبەران

ناس کورد-

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، تەنها فەرمانبەری مەدەنی پلە حەوت بۆ سەرەوە دەتوانێت کاری تاکسی بکات، ئەویش بە ڕەزامەندی فەرمانگەکەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لاپەڕەى خۆی لە فەیسبووک کە "ناس کورد" بەداواداچوونی بۆ کردووە (2ی شوباتی 2021) لەبارەى ئەوەى "کێ دەتوانێت کاری شۆفێری تاکسی بکات" ڕایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی هەموو خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە و مەدەنی دەتوانن کاری تاکسی بکەن و سەرجەم ڕێکارەکانیان بۆ دەکرێت بێ هیچ کێشەیەک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باسى لەوەشکردووە، "هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنیەکان و فەرمانبەرانی مەدەنی تاکو پلە حەوت ناتوانن کاری تاکسی بکەن بەهیچ شێوەیەک، واتا کەسێک کە فەرمانبەر بێت و پلەی وەزیفی 7 یان 8 یان 9و10 بێت دەتوانێت کاربکات وەکو شوفێری تاکسی ئەویش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمانگەکەی".

 

پێشتر فازڵ حاجی ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی جیاوازی مۆڵەتی گشتی و مۆڵەتی تاکسی بڵاوکردبووەو ڕایگەیاندبوو، شۆفێری تاکسی دەبێت مۆڵەتی تاکسی هەبێت بۆ کاری تاکسی و مۆڵەتی گشتی بۆ شۆفێری تاکسی نابێت.

 

ئەوەشی وتبوو، "شۆفێری تاکسی کە مۆڵەتی تاکسی پێبیت دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی دیکەش بکات بە مۆڵەتەکەی، بەڵام خاوەنی مۆڵەتی گشتی ناتوانێت شۆفێری تاکسی بکات بە مۆڵەتەکەی".