کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتى هەرێمى کوردستان حەوت ڕۆژى وەک پشوى جەژنى ڕەمەزان ڕاگەیاند، لە 2/6/2019 پشووى فەرمییە تا بەروارى 9/6/2019. . سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە بەروارى 2/6/2019 لە تەواوى فەرمانگەکانى هەرێم پشووى فەرمییە تا بەروارى 9/6/2019، بەو پێەش حەوت ڕۆژ پشوى فەرمییە". . وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا، بەهۆى تاقیکردنەوەکانەوە، پشووەکانیان بە خشتەى خۆیان دەبێت و بەدەرن لەو پشووەى ڕاگەیەندراوە. .\ .