گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتى تەندروستى هەوڵى پێشخستنى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان رادەگەیەنێت

2021.02.02 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى هەوڵى پێشخستنى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان رادەگەیەنێت

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەهۆی ئامادەنەبوونی یەک دوو ئەندامی لیژنەکە دواخراوە و هەوڵ هەیە بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پێش 1ی 3ی 2021.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د. ئاسۆ حەوێزی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"، (سێ شەممە 2ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، هەرچەندە پێشتر باس لەوەکرا لە سەرەتای مانگی شوبات کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەکرێت بەڵام هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ کۆبوونەوەکە.

 

وتیشى  لە ئێستادا کۆبوونەوەکە دواخراوە بەهۆی ئامادەنەبوونی یەک دوو ئەندامی لیژنەی بالای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆناو چاوەروانی گەڕانەوەی ئەو ئەندامانە دەکرێت.

 

سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی "هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پێش ئەو وادەیەی دیاریکرابوو کە 1ی 3ی 2021یە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوەو ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەبێت و بەجۆرێک دەبێت کە ڕەچاوی دۆخەکە بکریت و بەخۆپارێزییەوە وادەکەی پێش بخرێت".

 

د. ئاسۆ حەویزی ئەوەشی ڕەتکردەوە وەکو وەزارەتی تەندروستی 20ی شوباتیان دیاریکردبێت بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و وتی "هیچ وادەیەکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دیاری نەکردووەو ئەوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لەبارەوە دەدریت".

 

رۆژی دوو شەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کرایگەیاندبوو، بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان وەکو وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری خۆیان ئامادەکردووە و چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن تاوەکو هەنگاوێک بنێن لێی پەشیمان نەبنەوە.