گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاییکردنى تۆمەتباران دواخرا

دواى سێ ساڵ زانیارى نوێ لەبارەى کوژرانى فەرماندەیەکى دیموکرات لە هەرێم ئاشکراکرا

2021.02.02 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
دواى سێ ساڵ زانیارى نوێ لەبارەى کوژرانى فەرماندەیەکى دیموکرات لە هەرێم ئاشکراکرا

ناس کورد-

دادگاى هەولێر دانیشتنى دادگاییکردنى تۆمەتبارانى کەیسى کوژرانى قادر قادرى فەرماندەى حیزبى دیموکراتى کوردستانى بۆ سێ مانگى دیکە دواخست.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بڕیاربوو ئەمڕۆ (سێشەممە، 2ی شوباتی 2021) یەکەم دانیشتنى دادگا لەسەر دۆسیەى کوژرانى قادر قادرى بەڕێوەبچێت، دواى سێ ساڵ لە کوژرانى له‌ نزيك گوندى هه‌رته‌ل له‌ ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى.

 

ئەیاد کاکەیی سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەران بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، بەهۆى ئەوەى سەرۆکى دادگاى تاوانى دوو لە هەولێر لە مۆڵەتدا بووە، دادگاییەکە بۆ سێ مانگى دیکە دواخراوە.

 

وتیشى، دۆسیەکە تا ئێستا سێ جار تەمیزکراوەتەوە، سەرجەم تۆمەتباران کە پێنج کەسن دەستگیرکراون، کە یەکێکیان خەڵکى رۆژاهەڵاتى کوردستانە و چوارەکەى دیکەش خەڵکى هەرێمن.

 

ئەیاد کاکەیی باسى لەوەشکرد، چاوەڕوانن دادگا تۆمەت ئاڕاستەى تۆمەتبارەکان بکات کە لە قۆناغى لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

 

"یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانى بەوەداناوە کە پلانى کوشتنى چەندین سەرکردەى دیکەى هەبووە، بەڵام لەبەرئەوەى هاورێی منداڵى قادرى بووە بۆیە ئاسان بووە کە شەهیدى بکات"، ئەیاد کاکەیی وایوت.

 

داواشیکرد، لە دادگاییکردنى داهاتوو بەپێی یاساى تیرۆر مامەڵە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە بکرێت نەک بەپێی یاساى سزادانى عێراقى "چونکە تۆمەتبارەکان لەدەرەوەى کوردستانەوە ئاڕاستەکراون و پارەیەکى زۆریش بۆ کوشتنى قادرى تەرخانکرابوو".

 

قادر قادرى لە ئازارى 2018 يه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازييه‌كانى حزبى ديموكرات له‌ نزيك گوندى هه‌رته‌ل له‌ ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى تەرمەکەى دۆزرایەوە و دواتریش حزبى دیموکرات، ئێرانى تۆمەتبارکرد بەوەى لەپشت رووداوەکەوە بووە.

 

بەپێی راگەیەنروێکى ئەو حیزبە کە دواى رووداوەکە بڵاویکردەوە، قادرى له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلەکەى ده‌سڕێژی لێ کراوه‌ و زیاتر لە ٢٠ گولـلـەی پێوەبووە.