گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى راستەقینەى پێشمەرگە ئاشکراکرا

یەکەم هەڵوێستى وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داواى ’هەڵوەشاندنەوە’ى هێزەکانى

2021.02.02 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داواى ’هەڵوەشاندنەوە’ى هێزەکانى

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە داواکانى تایبەت بە هەڵوەشاندنەوە یان کەمکردنەوەى ژمارەى پێشمەرگە بە "نایاسایی" دادەنێت و ژمارەى راستەقینەى هێزەکان ئاشکرادەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

داواى هەڵوەشاندنەوە یان کەمکردنەوەى ژمارەى پێشمەرگە، هەفتەى رابردوو لەکۆبوونەوەیەکى لایەنە شیعییەکان جگە لە لەڕەوتی سەدر و تەیاری حیکمە تاوتوێکراوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى دەنگى ئەمریکا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە.

 

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە، 2ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند ئەوەی دەوترێت لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هێزی پیشمەرگە و کەمکردنەوەی ژمارەکەی داوایەکی یاسایی نییە، چونکە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی دەستوری عێراق هیزێکی فەرمییەو لە دەستوردا ناوی هاتووە".

 

باسی لەوەشکرد، هێزی پێشمەرگە جگە لەوەی لەدەستوری عێراق دیاریکراوە، سەربە وەزارەتێکی فەرمییە و لە پەرلەمانی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 19 و 33 و 34و 38ی وەکو هیزێکی فەرمی ناسێنراوە، جگە لەوەش لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی وەکو هێزێکی شەڕکەر دانی پێدا نراوە کە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ڕوبەڕوبونەوەو تێکشکاندنی داعش. 

 

جەبار یاوەر وتیشى "ئەوەی وتراوە لەسەر ژمارەی هێزەکانی پیشمەرگە گوایە 400 هەزار پێشمەرگە هەیە دورە لە ڕاستییەوە و ژمارەی هێزەکان بەفەرمی ئەوەی لە ئەرکدایە 118 هەزارە".

 

رونیشیکردەوە "ئێستا تێکەڵییەک هەیە لەنیوان پێشمەرگەی خانەنشین و شەهیدو کەمئەندامی سەنگەر  کە نزیکەی 170 هەزارە، بەڵام ئەگەر بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020ی چاکسازی ئەوانە بگەڕێنەوە بۆ سەر وەزارەتەکانى دارایی و شەهیدان ژمارەی پێشمەرگە دەگەریتەوە بۆ میلاکی ڕاستەقینەی خۆی کە 118 هەزارە".

 

قسەکانى جەبار یاوەر لەبارەى ژمارەى هێزەکانى پێشمەرگە وەڵامێکە بۆ قسەکانى عەلی حسەینی، وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی و بەرپرس لە هێزەکانی ڕێکخراوی بەدر کە رەخنەى لە ڕەخنەی لە هەرێمی کوردستان گرتبوو کە 400 هەزار پێشمەرگەی هەیە لەکاتێکدا سێ پارێزگایە.

 

ئەبو میساق ئەلمساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕێکخراوی بەدر بەسەۆکایەتى هادى عامرى (1ی شوبات 2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند "هێزی پێشمەرگە نیشتیمانییە و بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق و ڕۆڵی بەرچاوەی هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش و قوربانی زۆریشیانداوە".  

 

وتیشی "داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە یان کەمکردنەوەی ژمارەکانیانمان نەکردووە، بەڵکو تەنها داوامانکردووە هەرێمی کوردستان لیستێکی شەفاف و ڕاست و دروست بە ناو و ژمارەکانیان ڕادەستی بەغدا بکات بۆئەوەی پشکی ڕاستەقینەی خۆیان لە بودجەی 2021دا پێ بدرێت، هاوشێوەی هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق".