گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی سنوری قەزای پشدەریان کرد 

2021.02.02 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی سنوری قەزای پشدەریان کرد 

ناس کورد-

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی شێنێیان کردو بەهۆی بۆردومانەکە ژمارەیەک خانووی هاووڵاتیانی گوندەکە زیانی بەرکەوتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێری "ناس کورد" لە قەزای پشدەر ئەمڕۆ (سێشەممە، 2ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار لەسەر یەک بۆردومانی گوندی شێنێیان کردووە لە سنوری قەزای پشدەر (قەڵادزێ). 

 

بەگوێرەى وتەى پەیامنێرەکەى "ناس کورد"، بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی مادی هەبووە و ژمارەیەک خانووی هاووڵاتیانی گوندەکە زیانی بەرکەوتووە.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، بۆردومانی گوندەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتیانی گوندنشین دروستکردوە و هاووڵاتیان ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.