ناس کورد-
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند بە تۆمەتى فێڵکردن لە هاوڵاتییان لە پارێزگاى بابل و خۆ ناساندنى وەک فەرمانبەرى نوسینگەى سەرۆک وەزیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژ بەناوى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (سێشەممە، 2ی شوباتی 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەسەر بنەماى وردى هەواڵگرى لە نوسینگەى سەرۆک وەزیران و بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى و سکاڵاى ژمارەیەک کەس، لە بابل کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سیفەتى فەرمانبەرى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى بەکارهێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە کە ناوى "محەمەد حەمزە ساجت"ە، بەڵێنى دامەزراندنى بە هاوڵاتییان داوە بەشێوەی هەمیشەیی لەبەرانبەر بڕێک پارە.