ناس کورد-
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به 57 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 54 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوه‌كرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 2ی شوباتی 2021) نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە بەجۆریک نه‌وتی برێنێت نرخەکەی 57.6 سەنتە و نرخی نەوتی خاوی ئه‌مریكا به 54.27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت تۆنی هیدریك شیكه‌ره‌وه‌ی بازاڕی وزه‌ی CHS به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووە، كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت.