گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى دیاریکرا

پەرلەمانى عێراق ’’خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە’’

2021.02.02 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق ’’خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پەرلەمان لە مانگى ئابى داهاتوودا خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە، پێش دوو مانگ لەبەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولئەمیر تەعیبان پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "عێراقییە" ى فەرمى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "پەرلەمان هەموو رێکارەکان دەگرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانى هەڵبژاردن، لە مانگى ئابدا بەپێی دەستور خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە".

 

وتیشى "سەرجەم هەڵبژاردنەکانى پێشوو بەسەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، بەڵام گومان لەسەر ئەنجامەکانیان هەبووە".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، سەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنەکان تەنها لەرووى میدیاییەوە بووە و پێویستە ئەو رێکخراوە رۆڵێکى کارا بگێڕێت لەو بارەیەوە.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.   

    

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازی دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختی کردبوو.