گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ژمارەیەک حزبى نوێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختە تۆمارکران

2021.02.02 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک حزبى نوێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختە تۆمارکران

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەیەک حزبى دیکەى تۆمارکرد کە بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 حزبى نوێ مۆڵەتیان پێدراوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆى گشتى ئەو حزبانەى مۆڵەتیان پێدراوە تا ئێستا گەیشتووەتە 235 حزب، 69 حزبى دیکەش داواى پێدانى مۆڵەتیان کردووە.

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاند، خشتەیەکی کاتیی تەکنیکی و لۆجستی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادە کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا زیاتر لەچوار ملیۆن کەس زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە و نزیکەی 13 ملیۆن کارتی بایۆمەتریش دابەشکراوە.    

  

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی کۆمسیۆنەکە ( 29ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "زیاتر لە چوار ملیۆن و 820 هەزار کەس زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە و زیاتر 12 ملیۆن و 781 هەزار کارتی بایۆمەتریش دراوەبە دەنگدەران".  

  

کۆمسیۆن، ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خشتەیەکی کاتی تەکنیکی و لۆجستی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادەکردووە".  

  

لەڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتوووە، "لە کۆی 27 هاوپەیمانێتی، تائێستا چوار هاوپەیمانێتی خواستی خۆیان بۆبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان  نیشانداوە بۆ ئەو مەبەستەش خۆیان تۆمارکردوو، هاوکات لە کۆی235 پارتی مۆڵتدراو 52 پارتیان ئارەزووی خۆیان دەربرێوە  بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا".  

  

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق،باسیلەوەشکردووە، "پێداویستی پرۆسەی ئەڵکترۆنی   هەڵبژاردنی داوە بەکۆمپانیایەکی پسپۆر لەو بوارەدا.