گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕووداوێکی ترسناک.. سەرێکی بڕدراو لە باڵەخانەیەکى فەڕەنسا هەڵدرایە خوارەوە

2021.02.01 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی ترسناک.. سەرێکی بڕدراو لە باڵەخانەیەکى فەڕەنسا هەڵدرایە خوارەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکى کوشتنی ترسناکدا لە شاری تۆلۆن سەرى بڕدراوى کەسێک لە نهۆمی سێهەمى باڵەخانەکەیەوە فڕێدراوەتە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "ڤارماتین"ی فەڕەنسی لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە(1ی شوباتی 2021) دەڵێت، پیاوێک لە شاری تۆلۆن بە چەقۆ کەسێکى کوشتووە و دواتر سەری بڕیوە و خستویەتییە ناو سندوقێکەوە و لە نهۆمی سێهەمەوە فرێیداوەتە خوارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


ڕووداوەکە کاتژمێرسێ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە لە شەقامی لافایێت گارایباڵدی کە یەکێکە لە شەقامەکانی شاری تۆلۆن.


ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەشی خزمەتگوزاری ئاسایش وپاراستنی مەدەنی گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە وتوانییان بکوژەکە دەستگیربکەن.


دواى ڕووداوەکە پۆلیسی هەڵیانکوتایە سەرناوچەکە ولە تەواوی شەقامەکەدا بازگەیان داناوە و داوایان لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان لە شەقامەکە بەدووربگرن.


بەپێی ڕۆژنامەکە، لێکۆڵینەوەکان ئەوشیان ئاشکراکردووە کە شوقەکە هی پیاوێک بووە کە دوو کەسی بێ لانەی داڵدەداوە، پێدەچێت سەرە بڕدراوەکە هی یەکێک لەو دوو کەسە بێت.