گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا دوو پیشنیازى بۆ چارەسەرى کێشەى نەوتى هەرێم ئاشکراکرد

2021.02.01 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا دوو پیشنیازى بۆ چارەسەرى کێشەى نەوتى هەرێم ئاشکراکرد

ناس کورد-
وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد، لە ئێستادا دوو پێشنیاز لەگەڵ شاندى هەرێم تاوتوێ دەکرێن بۆ چارەسەرى کێشەى نەوتى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار لە دیدارێکى تەلەفزیۆنیدا (1ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى ڕایگەیاند، دوو پێشنیازەکە کە لەکۆبوونەوەى لیژنەى دارایی و شاندى هەرێم تاوتوێدەکرێن، یەکەمیان تایبەتە بەوەى ڕادەستکردنى دەرهێنان و فرۆشتنى نەوت و پێدانى خەرجییەکانى پڕۆسەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، پێشنیازى دووەم تایبەتە بە ڕادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل لەلایەن هەرێمەوە بە وەزارەتى نەوت بە نرخى سۆمۆ.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەى دوو ڕۆژ شاندى هەرێم گەڕاوەتەوە بەغدا تا لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق گۆڕانکاریی نەکات لە پشکى هەرێم لە بودجە کە بە 12.67% دیاریکراوە.



ئەمڕۆش شاندەکە لەگەڵ محەمەد حە‌لبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و ڕێڕە‌وی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.



بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کە کۆپییەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ (1ی شوباتی 2021) بەڕێوەچوو، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەک پەسەند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدابێت."



دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەردوولاش جەختیان لە درێژەدان بە دانووستانەکان کردەوە تا ئەو کاتەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەبن."