گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە دوو خوشکەکەى خۆی کوشتبوو

2021.02.01 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە دوو خوشکەکەى خۆی کوشتبوو

ناس کورد-

بەشی ڕووبەڕووبوونەوەى تاوان لە پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو خوشەکەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ی شوباتی 2021) دەڵێت، "دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکوک پەڕاوی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە تۆمەتبارێک کردەوە کە هەستابوو بە کوشتنی دوو خوشکی خۆی، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیرکرا."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی کە تاوانەکەى پێ ئەنجام دراوە."

 

 

دوێنێ یەکشەممە پۆلیسى کەرکوک ڕایگەیاند، کوڕێک لە کەرکوک دوو خوشکى خۆى کوشتووە و هەڵهاتووە.  

  

عامر نورى، وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، کەسێک لەگەڕەکى ڕەحیماواى کەرکوک تەقەى لەدوو خوشکى خۆى کردووە و بەهۆیەوە هەردوکیان کوژراون.  

  

وتیشى، "ڕووداوەکە پەیوەندى بە کێشەى کۆمەڵایەتییەوە هەیە و بکوژەکە هەڵهاتووە".  

  

دوو خوشەکەکە ناویان "پەرژین و ئەڤینە" و تەمەنیان 25 و 26 ساڵانە.  

me_ga.php?id=2375me_ga.php?id=2377me_ga.php?id=2376