گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵام بە مەرجێک’’

ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەى ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرا کرد

2021.02.01 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەى ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرا کرد

ناس کورد-
وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ئاشکرای کرد، واشنتن ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڵام بە مەرجێک ئێران پابەند بێت پێیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەى ئیدارەکەی بایدن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "CNN"ی ئەمریکی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ی شوباتی 2021) دەڵێت، وڵاتەکەى لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی کار دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژتر و بەهێزتر لەگەڵ ئێران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "پێدەچێت ئێران چەند هەفتەیەکی مابێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەى ئەتۆمی."

 

وتیشی، "دەبێت ئێران لە پێش ئەمریکاوە پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە، ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاساکانی ڕێککەوتنامەى ئەتۆمی ساڵی 2015 و لە پلانیدایە لە چەند هەفتەی داهاتودا چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت".

 

ئەنتۆنی بلینکن ئەوەشی خستەڕوو، "ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندبێت به‌ بڕگه‌كانی ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كەوە‌، ئه‌وا ئه‌مەریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕێککەوتنێکی درێژتر وبەهێزتر لەگەڵی واژۆ بکات".

 

بلینکن ئەوەشی ئاشکراکردووە کە "هەڵسەنگاندن بۆ پابەندبوونەکانی ئێران دەکەین، دواتر ئێمە بڕیار دەدەین کە ئایا دەگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە یاخود نا."

 

ساڵی 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێنج کۆ یەک کشایەوە کە لە ساڵی 2015دا و لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامالەگەڵ ئێران واژۆکرابووە، جگە لەوە، دووبارە سزاکانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە و هەڕەشەی سەپاندنی سزاشی بەسەر هەر کۆمپانیایەکی بیانی کرد کە بەشداریی لە چالاکیەکانی ئێران بکەن.

 

لەبارەی سعودیەوە، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا وتیشی، "پێداچوونەوە دەکەین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕیاز بۆ ئەوەی دڵنیابین ئەو پەیوەندیانە لە چوارچێوەی ئەو پرەنسیپانەدایە کە ئێمە باوەڕمان پێیەت، کوشتنی جەمال خاشقچی لەساڵی 2018دا کارێکی قێزون بووە کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسێک و دانیشتووی ئەمریکا ئەنجامدراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک سەرکۆنەی محەمەد بن سەلمانی جێنشینی وڵاتی سعودیە نەکرا."

 

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ڕوسیا، بلینکن هەموو جۆرە پەیوەندییەکی وڵاتەکەی لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ڕوسیادا ڕەت کردەوە و و دووپاتیکردەوە کە "حکومەتی ڕوسیا هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەگەر پێوابێت ئەو بابەتە دەستی ئەمەریکای تێدایە".

 

بلینکن ئەوەشی وت، "وڵاتەکەی چاو بە ڕەوشی ئەلیکساندەر ناڤالی و کارەکانی دیکەی ڕوسیا دەخشێنێتەوە، لەوانە دەستتێکەڵکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020، هەروەها بانگەشەکانی پشتگیری ڕوسیا بۆ هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان".