گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەنگى تێر و پڕ’’

لەسەر ’’مەیدانى ماستەکە’’ ڕێکەوت زەکى وەڵامى سەعدى پیرە دەداتەوە

2021.02.01 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ’’مەیدانى ماستەکە’’ ڕێکەوت زەکى وەڵامى سەعدى پیرە دەداتەوە

ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی وەڵامی ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەداتەوە کە بە سەربەخۆ مامەڵەکردنى سلێمانى لەگەڵ بەغداى بە بۆچوونى "مەیدانى ماستەکە" دانابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ی شوباتی 2021) نوسیویەتى، "مەیدانی ماستەکەی سلێمانی کە پڕە لەخەڵکی پاک و سەربەرزو کاسب، زیاتر لەھەر کەسی تر حەقیان ھەیە نوێنەرایەتی سلێمانی بکەن".

 

ئەوەشی وتووە، "ھەر کەسێک زۆر نیگەرانە با فشار بکات حکومەتی ھەرێم مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات و کێشەی قوتی خەڵک چارەسەربێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکرا! گومانم نییە ھەموو ئەوانەی بیر لە گوزەرانی خەڵک دەکەینەوە گوێ لەو دەنگە تێرو پڕانە ناگرین".

 

ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی سەباحی عێراق مانشێتی سەرەكیی خۆى تەرخانکردبوو بۆ پرسی بە سەربەخۆ مامەڵکردنى سلێمانى لەگەڵ بەغدا بە پشت بەستن بە لێدوانى ڕێکەوت زەکى کە وتبوى دەیانەوێت لە یاسای بودجەی 2021ی عێراقدا ماددەیەك جێگیربكەن تاوەكو سلێمانی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات.

 

زیاتر بخوێنەوە: ڕادەستکردنى داهاتى سلێمانى بە حکومەتى فیدراڵ لە ئەگەرى ڕێکنەکەوتنى هەرێم و بەغدا

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى لەبارەی دەنگۆی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی سلێمانی و بەغدا وتی، "ئەوە بۆچوونێکی خراپەو ڕەئی مەیدانی ماستەکەیە، هیچ واقعی نییە، سەرۆکی وەفدی هەرێم قوباد تاڵەبانییە، قوباد تاڵەبانیش لە سلێمانییەوە دێت".

 

وتیشى، "ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا یەکەم حکومەت نییە هەرێمی کوردستان ئەزموونی لەگەڵیدا دەبێت، ئەوانەی دیکەش ئەزموون کران، بە ئابڵۆقەی ئابوری و بەکارهێنانی هێز، هەرێمی کوردستان ناڕوخێت".