گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’لێبڕینى بەردەوام’’ خرایە سەر موچەکەى شایان عەسکەرى

2021.02.01 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’لێبڕینى بەردەوام’’ خرایە سەر موچەکەى شایان عەسکەرى

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، بەبێ ئەوەى ئاگادار بکرێتەوە لەم مانگەوە پێنج یەکى موچەکەیان لێبڕیوە بۆ قەرەبووکردنەوەى دوو کەس کە سکاڵایان لەسەرى تۆمارکردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شایان عەسکەری لە خۆپیشاندانەکانی 25ی ئازاری 2018، وەک پزیشکێک بەشداریکرد و لەلایەن دوو کەسەوە هەوڵدرا مۆبایلەکەى لێبەسەنرێت، ئەویش گرتەى ڤیدۆیی ڕووداوەکەى بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو کەس دەردەکەوێت، دواتریش بە تۆمەتى ناوزڕاندن ئەو دوو کەسە سکاڵایان لەسەرى تۆمارکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوکات بڕیارەکانى دادگاى تەمیز کردەوە و توانى یەکێک لە سکاڵاکان لەبەرژەوەندى خۆى یەکلایی بکاتەوە، بەڵام دواجار ساڵى 2019 دادگا دۆسیەکەى یەکلاییکردەوە و بە بەبڕی 13 ملیۆن دینار سزایدا، لەگەڵ بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبیلەکەى.

 

شایان عەسکەری ئەمڕۆ (1ی شوباتی 2021) لەکاتى چوونى بۆ وەرگرتنى موچەى پەرلەمانتارییەکەى پێی راگەیەنرا کە پێنج یەکى موچەکەى لێبڕاوە، بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو دوو کەسەى سکاڵایان لەسەر تۆمارکردبوو.

 

شایان بە "ناس کورد" ى وت، "کاتێک دادگا بڕیارى دەستبەسەراگرتنى ئۆتۆمبیلەکەمیدا ڕەتم کردەوە، چونکە موڵکى تاکەکەسیمە، بۆیە دادگا بڕیاریدا لە موچەکەم ببڕدرێت".

 

وتیشى، "بەڵام پێشتر هیچ ئاگادارنەکراومەتەوە لەوەى لەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت، لەکاتێکدا دەبوو ئاگاداربکرامایەتەوە".

 

بەپێی نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر، لێبڕینى بەردەوام خراوەتە سەر موچەى شایان عەسکەرى، بۆ پێدانەوەى قەرزى حەوت ملیۆن و 170 هەزار و 500 دینار بە سەنگەر عەباس، یەکێک لەو کەسانەى سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە.

 

شایان عەسکەرى باسى لەوەکرد، کۆى پارەکە زیاترە لە 13 ملیۆن دینار، جگە لە لێبڕینەکەى ئێستا، بڕەکەى دیکە دەدرێتە سکاڵاکارەکەى دیکە لەگەڵ کۆى تێچوونەکانى پارێزەرانى دۆسیەکە.

No photo description available.No photo description available.