گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخی ئامادەباشیی

سوپاسالارى پێشمەرگە هۆکارى جوڵەپێکردنى هێز ئاشکرا دەکات

2021.02.01 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
سوپاسالارى پێشمەرگە هۆکارى جوڵەپێکردنى هێز ئاشکرا دەکات

ناس کورد-
سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشکرایکرد، جوڵاندنى پێشمەرگە بەرەو مەخمور لەبەر مەترسییەکانی داعشە، چونکە ئەو گروپە تاکتیکی گۆڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەریق جەمال ئێمینکی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتى  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (1ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، "دەڤەری مەخمور و گوێڕ و چیای قەرەچۆغ یەکێکە لەو دەڤەرانەی داعش تێیدا جووڵە دەکات، لەبەر ئەوەش تەنیا لەو میحوەرە ھێزی پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشى".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، "چوونی ھێزی پێشمەرگەش بۆ سنوری مەخمور بەھۆی مەترسیی چەکدارانی داعشە، لەبەر ئەوەی داعش جوڵەی ھەیە لەو سنورە و پێویستە پێشمەرگەش لە ئامادەباشیدا بێت."

 

بەوتەى جەمال ئیمنکى، لە ناوچەکانی خانەقین و قەرەتەپە و جەبارە تا ڕۆژئاوای کەرکوک و دەگاتە مەخمور ڕۆژ بە ڕۆژ جوڵەی چەکدارانی داعش زیاتر دەبێت، ھۆکارەکەیشی بۆ ھەبوونی بۆشاییی ئەمنی دەگەڕێتەوە، چ لەنێوان ھێزە عێراقییەکان خۆیان بێت، یان لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان.

 

دەشڵێت، "داعش ڕەوشەکەى قۆستووەتەوە بۆ دەستپێکردنی جوڵەی زیاتر، لە ھەندێ ناوچەش بە ئازادی ھاتوچۆ دەکەن، ھەتا ڕۆژ بە ڕۆژ تیرۆریستانی داعش تاکتیکی خۆیان دەگۆڕن."

 

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، تا ئەو بۆشاییە ئەمنییەی پەیدا بووە پڕ بکرێتەوە و ڕێگری لە جوڵەی داعش بکەن، ئەویش لە ڕێگەی جێگیرکردنی ھێزی ھاوبەشەوە.