ناس کورد-
زاوایەکى دۆناڵد ترەمپ خۆى بۆ وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى کاندید کرد و پارێزەرەکەشى دەڵێت، ئەو خەڵاتە پەیوەندى بە ئاستى جەماوەرى وەرگرەکەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز (1ى شوباتى 2021) بڵاوى کردەوە، جارید کۆشنەر، ڕاوێژکارى پیشووى کۆشکى سپى و ئافى بیرکۆڤیتچى جێگرى خۆیان بۆ وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى کاندید کردووە، ئەوەش بەو پێیەى ڕۆڵیان لە دانوستانەکانى نێوان ئیسرائیل و وڵاتانى عەرەبیدا هەبووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى ئاشتى و ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کاندیدکردنە لەڕێگەى ئالان دێرشۆفیتزى پارێزەرى ئەمەریکییەوە بووە کە پشتیوانى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى پیشووى ئەمەریکاى کردووە کە مامۆستاى فەخریشە لەزانکۆى هارڤارد بۆ یاسایى و بۆ ئەوەش سەرپشککراوە.
لە نامەیەکدا بۆ لیژنەى خەڵاتى نۆبڵ و هەروەها باڵیۆزى پیشووى ئەمەریکا لە ئیسرائیل و باڵیۆزى پیشووى ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو پارێزەرە باسى لەوە کردووە، خەڵاتى نۆبڵ پەیوەندى بەلایەنى جەماوەرییەوە نییە بەڵکو چەند پێوەرێکى گەورەیە کە لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵەوە دیاریکراوە.
لاى خۆشیەوە جارید کۆشنەر کە هاوکات زاواى دۆناڵد ترەمپیشە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، خۆى سەرپەرشتى کاندیدبوونى بۆ ئەو خەڵاتە دەکات.