گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو کەسانەی ژمارەیەک کێلی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەیان شکاند دۆزرانەوە

2021.02.01 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسانەی ژمارەیەک کێلی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەیان شکاند دۆزرانەوە

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ژمارەیەک کێلی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە شکێنراوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، چوار منداڵ ئەو کارەیان کردووە و ناسراونەتەوە، دەشڵتت کاری یاساییان بەرامبەر دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، (1ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئامادەبوو لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و سکالای تۆمارکرد لە دژی ژمارەیەک منداڵ کە هەستاون بە شکاندنی کێلی مەزاری شەهیدان کە ژمارەیان چوار منداڵە.

 

باس لەوەشکراوە، دادوەری لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنیان  بە پێی مادەی یاسایی (373ی ی. س). 

 

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە، مندالەکان کە هەستاون بە شکاندنی کێلی مەزاری شەهیدان ناسراونەتەوە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانن لە هەڵەبجە و کاری یاساییان بەرانبەر ئەنجامدەدرێت.

 

پیشتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەناو مەزاری شەهیدان بڵاوکرایەوە و تێیدا دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆر کێلی مەزارەکە شکێنراوە.