گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکى ئەمەریکى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەناوەڕاستى ئەمساڵ 

2021.02.01 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى ئەمەریکى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەناوەڕاستى ئەمساڵ 

ناس کورد- 

بانکێکى ئەمەریکى پێشبینى ئەوە دەکات، نرخى نەوت بەهاتنى مانگى تەمموزى ئەمساڵ بگاتە 65 دۆلار ئەوەش بەهۆى کەمبوونەوەى پاڵپشتى نەوتى خاو لەبازاڕەکان و زیادبوونى خواست لەسەرى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانکى وەبەرهێنانى ئەمەریکى گۆڵدمان ساکس (1ى شوباتى 2021) لەیاداشتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند داتاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەسێ مانگى کۆتایى ساڵى 2021 ڕۆژانە بەبڕى 2 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل کورتهێنان هەبووە ئەوەش بەهۆى بەرزبونەوەى خواست لەسەرى و پاشەکشەى پاڵپشتیەکانى وەبەرهێنان لەدەرەوەى گروپى ڕێکخراوى ئۆپیکەوە.

 

بانکەکە پێشبینى دەکات، کورتهێنان لەنیوەى یەکەمى ساڵى 2021دا بگاتە 900 هەزار بەرمیل ڕۆژانە و ئەوەش بەرزترین ئاستە بەراورد بەو پێشبینیانە کە پێشتر خرانە ڕوو کە بە500 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە کورتهێنانەکە دیاری کرا بوو.

 

گوڵدمان دەشڵێت، ئەو دۆخەش یارمەتى بەرزکردنەوەى نرخى نەوتى خاوى برێنت بەهاتنى مانگى تەمموز بۆ 65 دۆلار بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆش برنت نرخى یەک بەرمیلى 55 دۆلارى تێپەڕاندووە.

 

بانکەکە پێشبینى دەکات تا مانگى تەمموز خواست لەسەر نەوت ڕۆژانە بۆ 5 ملیۆن و 3 هەزار بەرمیل زیاتر بەرزبێتەوە کەپێشتر پێشبینى بەرزبونەوەی ڕێژەیەکى بەرزترى کردبوو.