ناس کورد-
دوو کارگەى پیشەسازى لەپارێزگاکانى چوار مەحاڵ و بەختیارى ئێرانى 130 تۆن دۆشاوى خورما هەناردەى عێراق دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەمهور فەتاحى، جێگرى سەرۆکى فەرمانگەى بەرهەمهێنان لەو دوو پارێزگایەى ئێران (1ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ئێرناى ئێرانی کە"ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، 130 تۆن دۆشاى خورمایان کە لەدوو پارێزگاى ئێرانەوە بەرهەمهێنراون ڕەوانەى عێراق کردووە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، یەکەى بەرهەمهێنان لەشارەکانى کیندمان و پڕۆچنى پیشەسازى سەر بەو پارێزگایانە بەنوێترین ئامێرى سەردەم دۆشاوەکەیان بەرهەمهێناوە.
فەتاحى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، سەربارى دۆشاى خورما یەکەى بەرهەمهێنانى ئەو کارگانە دۆشاى ترێ و هەناریش بەرهەمدەهێنن.
ئەو بەرپرسەى ئێران باسى لەوەش کرد، کەرەستەى پێویست بۆ یەکەى بەرهەمهێنان لەو پارێزگایانە دابین کراوە لەوانە کرمان و دواى ئەوەى پێداویستیەکانى ناوخۆى پڕ دەکاتەوە بڕێکى تریشى هەناردەى دەرەوە دەکرێت.