گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 15 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون

2021.02.01 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 15 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون

ناس کورد-

لەماوەی یەک مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 15 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە یاخود برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (دووشەممە 1ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " لە ماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لانیکەم 15 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندارکراون کە %47ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەو ماووەیەدا حەوت کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون یاخود بە ڕووداوی سروشتی گیانیان لەدەستاوە کە دووانیان تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە و هەشت کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون:

 

تەقەی ڕاستەوخۆ: حەوت حاڵەت (یەک کوژراو و شەش بریندار) کە دەکاتە %47ی ی کۆی حاڵەتەکان.

 

ڕووداوی سروشتی: حەوت حاڵەت (پێنج گیان لەدەستدان و دوو بریندار) کە دەکاتەن %47ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جەڵتەی دڵ: یەک حاڵەت (یەک گیان لەدەستدان) کە دەکاتە %6ی کۆی حاڵەتەکان.